ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: چاوەڕوانی ئەوەین کە ڕووسیا کە لە بارەی جم و جوڵەکانی ڕژێمی زایونی لە ناوچەکەدا ھەستیار بێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: چاوەڕوانیی تاران لە کاربەدەستانی فەرمیی ڕووسیا ئەمەیە کە لە بارەی ھەرچەشنە گۆڕانێکی شیمانەیی سنوورەکان، ئامادە بوونی تیرۆریستان و جم و جوڵی ڕژێمی زایونی کە دژی ئاشتی، سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەستیار بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە مۆسکۆ، بە دەم گەخییشتنی لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا وتی:چاوەڕوانیی ئێمە لە کاربەدەستانی فەرمیی ڕووسیا ئەمەیە کە لە بارەی ھەرچەشنە گۆڕانێکی شیمانەیی سنوورەکان لە ناوچەکەدا ھەستیار بن و لە بارەی ئامادە بوونی تیرۆریستان و جم و جوڵی ڕژێمی زایونی لە ناوچەکەش دا کە دیارە دژی ئاشتی، سەقام و ئاسایشتە ھەڵوێستیان ھەبێت.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە سیاسەتەکانی ناوچەیی ئێران و ڕووسیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە زۆر لێک نزیک بووە، وتیشی: لە بواری بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی دوو وڵات ھەنگاوی باش ھەڵگیراوەو بە ھیواین ئەم بارستاییەش بۆ گەشەو پێشبردنی ئاسایشتی پاوەجێ لە تەواوی بەشەکانی ناوچەکە لە ڕووی ھاوکاری و ڕاوێژی بەردەوامی نێوان دوو وڵات بەرزتر کەینەوە.