تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستانی ئیدانە کرد

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی شێعەکانی لە «قەندوز»ی ئەفغانستان ئیدانە کردو لەگەڵ بنەماڵەو کەس و کاری قوربانییەکاندا ھاودەردیی دەریڕی.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل لە پەیامێکی توییتێری دا  کردەوەی تیرۆریستیی دژی مزگەوتێکی شێعەکانی لە «قەندوز»ی ئەفغانستان ئیدانە کردو وێڕای ھاودەردی دەریڕین  لەگەڵ بنەماڵەو کەس و کاری شەھیدانی ئەم کارەساتە، لە دەرگانەی خوداوەند داوای چاک بوونەوەو تەندروستیی کرد بۆ بریندارانی ڕووداوەکە.

نیوەڕۆی دوێنێ ھەینی لە مزگەوتی شێعەکانی ناوچەی «خان ئاباد» لە ویلایەتی «قەندوز» تیرۆریستێک بۆمباکەی تەکی لە نێو نوێژخوێناندا تەقاندەوە کە لە ئەنجام دا دەیان کەس کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوابە دوای ئەم تەقینە تیرۆریستییە ٥٠ کەس کوژراون و ٩٠ کەسیش بریندار بوونە.

جێگای ئاماژەیە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو ھێزشە تیرۆریستییەی گرتووە تە ئەستۆ. تالیبان جەماوەری ئەفغانستانی دڵنیا کردووەتەوە کە ئاوا ھەنگاوێکی تیرۆرسیستی بە بێ سزادان نابێت و تاقمی تەکفیریی داعش لە ئەفغانستاندا خاشەبڕ دەکات.

سەرپەیڤ