خوێن بەخشینی لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە بریندارانی تەقینەوەکەی «قەندوز»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401438-خوێن_بەخشینی_لاوانی_سوننەی_ئەفغانستان_بە_بریندارانی_تەقینەوەکەی_قەندوز
کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە سەردانی ناوەندەکانی دەرمان و چارەسەری ، خوێنیان بە بریندارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی «قەندوز» بەخشی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • خوێن بەخشینی لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە بریندارانی تەقینەوەکەی «قەندوز»

کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە سەردانی ناوەندەکانی دەرمان و چارەسەری ، خوێنیان بە بریندارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی «قەندوز» بەخشی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاوا بە گێڕانەوە لە کەس و کاری شەھیدان و یریندارانی کارەساتەکەی مزگەوتی «سەیید ئاباد»، سوننەکانی ویلایەتی «قەندوز» لە تەنیشتی شێعەکاندا ، وێڕای ھائدەردی دەربڕین و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانە، خوێنیان پێ بەخشین.

بنەماڵەی قوربانیانی تاوانە تیرۆریستییەکەی «قەندوز» وتووشیانە: خڕ بوونەوەی سوننەکانی ئەم ویلایەتە لە بەردەم ناوەندەکانی دەرمان و چارەسەری ھێندە زۆر بوو کە بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکان دەستبەکار بوون و حەشیمەتەکەیان دڵنیا کردەوە کە ئەگەر بریندار پێویستیان بە خوێن ھەبوو ئاگاداریان دەکەنەوە.

ئەم بنەماڵانە وتووشیانە، دوژمنانی ئیسلام بە نیازی لێک دابڕینی ئایینزا ئیسلامییەکانن، بەڵام با بزانن کە قەت سەرکەوتوو نابن.

لە ئێستادا ١٤٣ بریندار لە ناوەندە دەرکمانییەکانی «قەندوزدا» لە ژێر چارەسەری دان.