وشداری دانی سندوقی نێونەتەوەیی پارە لە بارەی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئابوریی ئەفغانستان
سندوقی نێونەتەوەیی پارە وشداریی دا، لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئابوریی لە ئەفغانستان لەوانەیە قەیرانی پەناخوازان پەرە پێ بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سندوقی نێونەتەوەیی پارە ڕۆژی سێ شەممە وشداریی دا، ئابووریی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ ھەتا لەسەدا ٣٠ بەرتەسک دەبێتەوەو لەوانەیە ئەم بابەتە قەیرانی پەناخوازان پەرە پێ بدات.
سندوقی نێونەتەوەیی پارە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە سەرنجدانی ڕاوەستانی یارمەتییەکانی بەدەر لە چوارچێوەی مرۆڤ دۆستانەو داخرانی بەشێکی ھەرە زۆری سامانی دەرەکیی ئەفغانستان دوای داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن تالیبانەوە، ئابووریی پشت بەستوو بە یارمەتیی ئەفغانستان بەرەوڕووی قەیرانی توندی دراڤی دەبێتەوە.
لە کاتێکدا کە ئەفغانستان لە بەر دەست گرتنی ئەمریکا بەسەر نزیکەی ١٠ملیارد دۆلار لە سامانی ئەم وڵاتە بەرەوڕووی قەیرانێکی مرۆڤی بووەتەوە، وانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردووە کە کە بۆ پێشگرتن بە لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئابووریی ئەم وڵاتە دەستبەکار ببن و پارەی نەختی پێ بگەیەنن.