ڕەخنەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو وڵاتانەی کە سنوورەکانیان لە ڕووی پەناخوازانی ئەفغانی داخستووە
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو وڵاتانەی کە سنوورەکانیان لە ڕووی پەناخوازانی ئەفغانی داخستووە، ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێندێک لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان سنوورەکانیان لە سەر ھاتوچۆی شارومەندانی ئەفغانی داخستووەو لە لایەکی دیکەوە وڵاتانی ئەورووپاش ڕێ لە چوونی ئەفغانییەکان بۆ وڵاتەکانیان دەگرن و ئازاریان دەدەن.
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ھەروەھا لە بارەی ڕەوشتی دەیان پەنابەری ئەفغانستانی نیگەرانیی دەربڕی کە لە دوو مانگ لەمەو بەرەوە ھەتا ئێستا لە سنووری نێوان بیلاڕوس و پۆڵۆنیا بە سەر دەبەن، پۆڵۆنیا بە زەخت و گوشار ئەو ئەفغانیانەی لە وڵاتی خۆی وەدەرناوە.
ھاوکات چاودێری مافی مرۆڤیش لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان و دەوڵەتەکان دەبێ یارمەتیەکانی خۆیان بۆ پەناخوازانی ئەفغانستانی پەرە پێ بدەن.