داکۆکیی ڕووسیا لە پێکھاتنی دەوڵەتی گشتداگر لە ئەفغانستاندا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دووھەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە پێکھاتنی دەوڵەتی گشتداگر لە ئەفغانستاندا داکۆکی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» ڕۆی چوارشەممە لە وتاردانە ئۆنلاینەکەی خۆی دا لە دوھەمین کۆیوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ڕووسیا لە پێکھاتنی سەقام و ئاشتی لە ئەفغانستاندا داکۆکی دەکات و ئەم وڵاتە دەبێ لە یەکەمئ خاڵەوە دەست پێ بکات و تەاوی کاولییەکان قەرەبوو کانەوە.
ئەم کارەدەستە ڕووسییە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دۆخی ئێستای ئەفغانستان بەرھەمی مانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەدا بووە، وتیشی: شارومەندانی ئەفغانستانی دەبێ بزانن ماڵیان دەستێندرێت. لەم ئاراستەیەش دا تەاوی وڵاتان دەبێ بەرپرسایەتیی خۆیان لە ھەمبەر ئەفغانستاندا قەبووڵ کەن.
وعەزیری دەرڕەوەی ڕووسیا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکا لە ڕێگای دوورەوە وەدی ھاتنی ئامانجەکانیان لە ئەفغانستان دا پێ و شوێن گرتووە، وتیشی: دەبێ ھۆزە جۆربەجۆرەکان لە ئەفغانستاندا لە بەرچاو بگرین و داکۆکی لە پێکھاتنی دەوڵەتی گشتداگر بکەین. ھەڵوێستی بەشدارانی ئەم دانیشتنە لێک نزیکەو دیارە ئەمەش دەتوانێ یارمەتیی وەدی ھاتنی ئاشتی لە ئەفغنستاندا بدات.