خەلیل زاد: غەنی بووبەھۆی ڕووخانی دەوڵەت
نوێنەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتیی ئەفغانستان، «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەی بە ھۆکاری ڕوخانی دەوڵەتی کابۆل زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدئەریی دەنگی ئەفغان(ئاوا)، «زەلمای خەلیل زاد نوێنەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتیی ئەفغانستان، وتی: ھەڵەی غەنی پێوەبەستران و دڵخۆش کردن بە ئەمریکا بوو، دڵنیا بوو کە ئەمریکا قەت ئەفغانستان چۆڵ ناکات.
خەلیلزاد وتیشی: جەماوەری ئەمریکا لە کردەوەی لاوازی دەوڵەتی غەنی لە ھەمبە ئەمریکا ھیوابڕاو ببوون و لە بەرامبەردا تاقمی تالیبان بە بڕوایەکی قورس و قایم ڕێبازی خۆیانیان بەردەوام کردو ئەفغانستانیان خستەژێر ڕاکێفی خۆیانەوە.
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئوت ھاوکات لەگەڵ ھاتنی ھێزەکانی تالیبان بۆ کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و ھەڵاتنی «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لەم وڵاتە، دەوڵەتەکەی لە بەر یەک ھەڵوەشایەوە.