چارەنووسی نادیاری منداڵە ئەفغانیەکە لە جەنگەی چوونەدەری ئەمریکا لە ئەفغانستان
ئەو دایک و باوکە ئەفغانیە کە ڕۆژی نوزدەی ئاب لە جەنگەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە کابول زارۆکەکەیان سپاردبوو بە سەربازێکی ئەمریکایی دەڵێن هێشتا هیچ هەواڵێکیان لە زارۆکەکەیان نیە .
میرزا عەلی ئەحمەدی و هاوسەرەکەی سورەیا و هەروەها پێنج منداڵیان 19ی ئووت لە شەپۆلێکی گەورە لە حەشیمەت و دوخێکی ئاڵۆز لە دەرەوەی دەروازەکانی فڕگەی کابولی پێتەختی ئەفغانستان زارۆکی دوومانگەیان سپاردە دەستی ئەمریکایەک.
میرزا عەلی باوکی ئەو زارۆکە ئەفغانیە کە خۆی دە ساڵ لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کابول وەک نیگابان کاری کردووە دوای چەند مانگ بۆ دۆزینەوەی زارۆکەکەیان سەری هەموو شوێنێکی داوە بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێکی لە زارۆکەکەیان پێی نەگەیشتووە .
میرزا عەلی و هاوسەرەکەی لە چوارچێوەی ئوپەڕاسیونی ئەمریکایی بۆ بردنەدەری کەسانی سەر بە خۆیان لە ئەفغانستان سەرەتا بۆ قەتەر پاشان بۆ ئاڵمان و لە ئاکامدا بۆ ئەمریکا گوێزراونەتەوە و هەوڵەکانی ئەوان لە ئەمریکاش بۆ دۆزینەوەی زارۆکەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام بووە .
ئەو شاروومەندە ئەفغانیە وتوویەتی لە ڕەوتی کشانەوەی هێزە ئەمریکاییەکان لە کابول بنەماڵەگەلێکی دیکەیان دیتووە کە لە هەمان کاتدا زارۆکی خۆیان لە فڕگەی کابول داوەتە دەستی سەربازانی ئەمریکایی .