ئەمریکا.. لە فێستیڤاڵێکدا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە هەشت کەس کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402282-ئەمریکا.._لە_فێستیڤاڵێکدا_بەهۆی_شەڕ_و_پێکدادانەوە_هەشت_کەس_کوژران
لە فێستیڤاڵێکی میوزیکیدا لە شاری هایوستنی ئەمریکا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2021 19:46 Asia/Tehran
  • ئەمریکا.. لە فێستیڤاڵێکدا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە هەشت کەس کوژران

لە فێستیڤاڵێکی میوزیکیدا لە شاری هایوستنی ئەمریکا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو فێستیڤاڵی میوزیکیی ئاسترۆ وۆرڵد لە شاری هایوستنی ئەمریکا ئەنجامدرا، پاڵەپەستۆ و پێکدادان لە فێستیڤاڵەکەدا ڕوویداوە کاتێک “جەماوەرەکە بەرەو پێشەوەی کۆنسێرتەکە ڕۆیشتوون و لەوێدا پشێوی دروستبووە و هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە”.

هەروەها 17 کەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، کە 11یان کێشەی دڵیان بۆ دروستبووبوو.

ئەو پێکدادانە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە هونەرمەندی ڕاپەر (تراڤس سکات) گۆرانی وتووە و زیاتر لە 50 هەزار کەسیش بەشداریی ئەو فێستیڤاڵەیان کردووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکە هەڵوەشێندراوەتەوە.