دیدار و وتووێژی بافڵ تاڵەبانی و سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی
لە دیداری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا، جەخت کرا لەسەر پێویستیی پتەوتر و قووڵتر کردنی هاوکاریی ئابووری و ئەمنی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان.
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی، لە دیداریدار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق، پێیداگرت لە سەر پێویستیی چارەسەرکردنی مەسەلەی تاقمە تیرۆریستیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورەکاندا و بەرفراوانکردنی هاوکاریی ئابووری، هەروەها وشداریشیدا لەحاند جموجۆڵەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان.
سەرلەشکەر ڕەزایی ڕایگەیاند: ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ئەمریکا نییە و دەبێت ئەوان هەنگاوی کردەیی بگرنەبەر و متمانەی ئێمە بەدەست بێنن. بافڵ تاڵەبانی لەم دیدارەدا بە پێشوازی لە بەرەوپێشبردنی هاوکاریی ئابووری، ئەمنی و دیپلۆماسی ، جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی چارەسەرکردنی مەسەلەی گرووپە تیرۆریستییەکان و دامەزراندنی ئارامی و ئاسایش لەسەر سنوورەکاندا.
مەسعوود پزشکیا سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە دیداریدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراقی لەسەر بنەمای بنچینەگەلێکی مێژوویی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیدا زانی و جەختیکرد لەسەر پێویستیی بەرفراوانکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، زانستی، سیاسی و کولتووریدا. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها خوازیاری زیاتر بوونی هاتووچۆ و پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی نیوان پارێزگا سەرسنوورییەکانی دوو لایەن بوو و وتیشی: پێویسته کێشەکانی ناوچه لە ڕێگای وتووێژ و هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەوە چارەسەر بکرێن. هەر لەم دیدارەدا بافڵ تاڵەبانیش کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دۆست و هاوبەشێکی بنەڕەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وەسف کرد و جەختیشی کرد لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان. تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراقدا هەوڵ دەدات گروپە چەکدارەکانی دژبەری ئێران کە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێراندا چالاکی دەکەن، لەو ناوچانە دوور بخاتەوە. ئەم دیدارانە لە کاتێکدایە کە تاران و هەولێر پێداگرن لەسەر پێویستیی پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان و کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵی گروپە چەکدارەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا و هەروەها بەرفراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان.