تشرینی دووه‌م 10, 2021 12:58 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ یارمەتی دانی چارەسەر بوونی قەیرانی مرۆڤی لە ئەفغانستان

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە سەر ھەوڵی ھەمووان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی گشتداگرو بەرنگار بوونەوەی قەیرانی مرۆڤی لە ئەفغانستاندا پێی داگرت و وتی: ئێران ئامادەی یارمەتی دانی چارەسەر بوونی قەیرانی مرۆڤیی ئەفغانستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی شمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە نیودلھی، وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسەوارو شوێنھاتەکانی داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە، پێی داگرت: ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژی تالیبان و ئەفغانستان و بانگەشەی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم وڵاتی ئەفغانستانی داگیر کردو تەواوی فەکتەرەکانی ئەم وڵاتە قەیران تێکەوتووە لە چاو ڕابردوو خراپتر بوو.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت چێکردن و نەتەوە داتاشینی بانگەشەکراوی ئەمریکا وەری نەھات، وتیشی: ئەمریکا بە شکستێکی سەرشۆڕانە بە ناچاری لەم وڵاتە ھەڵات و ئەمڕۆ ئەفغانستان بەرەوڕوو زۆرێک کێشەی کەڵەکە بووە کە پەڕاندنەوەی بەرەو قەراخی ڕزگار بوون ئەرکی سەرشانی ھەموومانە.

شەمخانی بە ئاماژەی بەمەی کە ئاشتی خواستی تەواوی خەڵکی ئەفغانستانە ، وتیشی: ئێمە ھەوڵمان دا بە ھاریکاریی تەواوی ئەکتەرە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەفغانستان بەرەو بەرنامەگەلێک ھەنگاو ھەڵگرین کە بە ڕاستی بە قازانجی برایان و خوشکانی چەوساوەی ئێمە لە ئەفغانستان و لە بەرژەوەندیی تەواوی دراوسێکان و ناوچەکە بێت و ئەوەش چەسپاندنی سەقام و ئاشتییەکی پاوەجێ و گشتداگرە لە ئەفغانستاندا کە بەرژەوەندیی ھاوبەشی ھەموومان دابین بکات.

سەرپەیڤ