خۆکوشتنی زیاتر لە ٣٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ھەتا ئێستا
ئەندامێکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: لە سپتامبەری ٢٠٠١ەوە ھەتا ئێستا پتر لە ٣٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی خۆیانیان کوشتووە.
یە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «کۆری بوش» ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە توییتێردا بە دەربڕینی ئەمەی کە ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ بەولاوە، پتر لە ٣٠ ھەزار سەربازی لە شەڕ گەڕاوە لە بەر خۆکوشتن گیانی خۆیانیان لە دەست داوە، وتیشی: جیا لەمە ٤٠ ھەزار کۆنەسەربازیش ھەڵوەداو بێ پەسیو کەوتوون.
ڕێژەی خۆکوشتن لە نێو سەربازانی ئەمریکی لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوو ھێندە پەرەی سەندووە کە ڕێژەکەی لە تێکڕای کوژراوانی شەڕی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان زیاترە.
فەرمانگەی کاروباری کۆنەسەربازانی ئەمریکی بە سەرنجدانی ڕێژەی بەرزی خۆکوشتنی بەردەوام باسی ئەم بابەتەی گردووەو زانیاریەکانی ئەم دواییە وا دەردەخات کە لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە ھەموو ڕۆژێک ١٧ کۆنەسەرباز لە بەر خۆکوشتن گیانیان لە دەست دەدەن.