ئامادەبوونی زیاتر لە دە هەزار پەناخوازلە سنووری بێلاڕوس و پۆڵندا
سەرۆک وەزیرانی پۆلۆنیا دەڵێ زیاتر لە دەهەزار پەنابەر لە سنووری ئەم وڵاتە لە گەڵ بێلاڕووس ماونەوە .
سەرۆک وەزیرانی پۆلۆنیا ڕۆژی یەکشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێستاکە زیاتر لە دەهەزارپەنابەرلە سنووری پۆلۆنیا لەگەڵ بێلاڕووس گیریان خواردووە رایگەیاند ، مینسک لەپرس ومەسەلەی پەنابەران بۆ نیازومەبەستی سیاسی کەڵک وەردەگرێت.
لەچەند حەوتەی ڕابردوودا هەزاران پەنابەرکە ژن ومنداڵیشیان تێدایە بە هێوای گەیشتن بە یەکێتی ئوروپا لە سنووری بلاڕووس وپۆلۆنیا کۆبوونەتەوە.
ئەم پەنابەرانە لە سەرماوسوڵەدا ولە دارستانەکانی ناوچەکە بەبێ هیچ جۆرە ئیمکاناتێک ماونەوە، ئەوان نە دەرەتانی گەڕانەوە بۆ بێلاڕووسیان هەیە ونەدەتوانن بڕونە ناو ئوروپا.
هێزە سنووریەکانی پۆلۆنیا لە ڕۆژانی ئەم دواییە زۆرجار بەرەو ئەم پەنابەرانە کە نیازی تێپەڕین لە سنووری ئەم وڵاتەیان هەیە ، گازی فرمێسک هێنەریان پژاندووە و بۆ بڵاوەپێکردنیان لە ئۆتۆمبێلی ئاوپژێن کەڵکیان وەرگرتووە.