تشرینی دووه‌م 25, 2021 17:49 Asia/Tehran
  • ٢٧ کۆچبەری کورد لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان فڕەنسا و بریتانیادا خنکان

حکومەتی فڕەنسا ڕایگەیاندووە: زۆربەی ئەو ٢٧ کۆچبەرەی وا شەوی رابردو لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان فڕەنسا و بریتانیادا خنکاون، هاوڵاتیانی کودی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بوونە.

رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لەزاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی فڕەنساوە ڕایگەیاند: ئەو ٢٧ کۆچبەرەی شەوی رابردو لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان فڕەنسا و بریتانیادا خنکان ، زۆربەیان هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان بوون، هەروەها لەناو ئەوانەی خنکاون ژن، هەرزەکار و منداڵیش بوونیان هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لەو روداوەدا دوو کەس رزگارکراون کە یەکێکیان هاوڵاتیی عێراقە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی سوماڵە کە ھەردووکیشیان لە نەخۆشخانەی «کالێ» چارەسەریی وەردەگرن و ژیانیان لەمەترسیدا نیە.

هاوکات دەسەڵاتدارانی فڕەنسا رایگەیاندووە: لەسەر ئەو رووداوە و بەتۆمەتی بەقاچاخ بردنی خەڵک پێنج کەس دەستگیرکراون، هەروەها پاریس لەسەرجەم وڵاتانی ئەوروپا  کە روبەڕوی لێشاوی کۆچ بوونەتەوە، داوا کردووە هاوکاری یەکتربن بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە بەقاچاخ بردنی خەڵک و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.

رووداوەکەی شەوی رابردوو بە گەورەترین رێژەی خنکانی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز دادەنرێت، جگە لەوەش له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌کەناڵەکەدا سێ کۆچبه‌ر مردون و چوار کۆچبه‌ری دیکه‌ش بێسه‌روشوێن بوونە.

سەرپەیڤ