وەلانرانی شاژنی بریتانیا لە سەرۆکایەتیی حکومەتی «باربادۆس»
وڵاتی «باربادۆس» بە شێوەیەکی فەرمی دەستەڵاتی شاژنی بریتانیا لە سەر کاروباری حکومەتی خۆی سڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو،وڵاتی «باربادۆس» لە ڕێ و ڕەسمێکی فەرمی دا شاژنی ٩٥ ساڵەی بریتانیای بۆ ھەمیشە لە سەرۆکایەتیی حکومەتی خۆی وەلا ناو وەکو کۆمارێکی سەربەخۆ بوونی خۆی ڕاگەیاند.
لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو ئەمە یەکەمجارە کە وڵاتێک لە نێو ڕیزی وڵاتانی ھاوبەرژەوەند بڕیار دەدات کە شاژنی بریتانیا لە سەرۆکایەتیی حکومەتی خۆی وەلا بنێت.
دوا وڵاتێک کە لەژێر ڕکێفی شاژنی بریتانیا خۆی ڕاپسکاند، وڵاتی دوورگەیی «موریس» بوو کە لە ساڵی ١٩٩٢ بوو بە کۆماری.
وڵاتی چکۆڵەی باربادۆس ھەڵکەوتوو لە دەریای کارائیب ٣٩٦ ساڵ لەمەوپێش بوو بە کۆڵۆنیای بریتانیاو ئا لەم ڕووەوە کۆنترین کۆڵۆنیای بریتانیا دێتە ئەژمار.
«باربادۆس» ٥٥ ساڵ لەمەوپێش سەربەخۆیی ڕاگەیاند، بەڵام بڕیاری دا شاژنی بریتانیا ھەروا وەک سەرۆکی حکومەتی خۆی بە فەرمی بناسێت.
شاژنی بریتانیا لە ئێستادا لە ١٥ وڵاتی دنیا لەوانە کەنەدا، ئۆسترالیاو نیوزیلەند و جامائیکا کە پێشتر کۆڵۆنیای بریتانیا بوونە، بە سەرۆکی حکومەت دێتە ئەژمارو «قایم قامی گشتی»یان بۆ دیاری دەکات.
لێکۆڵەرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە «باربادۆس» لەم وڵاتانەش دا ژامی دابڕان لە بریتانیا دەزرنگێنێتەوە.