کانونی یه‌که‌م 09, 2021 11:14 Asia/Tehran
  • کشانەوەی پاکستان لە بەشداری کردنی کۆبوونەوەی ئەمریکایی «دیموکراسی»

پاکستان لە بەشداری کردنی «کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دیموکراسی» بە میوانداریی ئەمریکا کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە «تی ئاڕ تی»، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کشانەوەی ئەم وڵاتە لە بەشداری کردنی «کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دیموکراسی» لە ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئیسلام ئاباد لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆر لەگەڵ واشێنگتۆن دا لە پەیوەندی دایەو لەو باوەڕەدایە کە دەتوانێ لە دەرفەتێکی لەباردا لە بارەی ئەم پرسەوە ھاوکاریی ئەمریکا بکات.

بڕیار وایە «کۆبوونەوەی دیموکراسی» بە شێوەی ئۆنلاین نۆھەم و دەیەمی دیسامبەر واتە ئەمڕۆو سبەی لە ئەمریکادا بەڕێوە بچێت.

بڕیاری پاکستان بۆ بەشداری نەکردن لەم کۆبوونەوەیە ئەمریکییەدا لە جەنگەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردووک لا لە بواری پرسی جۆربەجۆر لەوانە لە ئەفغانستان و بەشداریی ستراتژیک و ڕوو لە پەرەی ئیسلام ئاباد لەگەپ پەکین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ھاتووەتە ئغاراوە.

سەرباری ھاوکاریی پاکستان و ئەمریکا لە بارەی پرسی ئەفغانستانەوە، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەوەتەی دەستەڵاتی بەسەر کۆشکی سپی دا گرتووە لە ژانویەی ٢٠٢٠، لەگەڵ «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پاکستان ھیچ وتووێژێکی نەبووە.

سەرپەیڤ