کانونی یه‌که‌م 09, 2021 17:39 Asia/Tehran
  • جەختی ئەنجومەنی ئاسایشت لە سەر داکۆکی لە ئاسایشتی عێراق

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تەقینەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای بەسرەی عێراقی ئیدانەکردو لە سەر یھادرانی بکەرانی ئەو ڕووداوە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراق، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا داوای لە تەواوی وڵاتان کرد کە بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت، لەم بوارەدا لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ھاوکاری بکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تیرۆریستی ھەنگاوێکی دڕندانەو پاسا ھەڵنەگرە، پێی داگرت: وا ھەڵدەگرێ تەواوی وڵاتان بە کەڵک وەرگرتن لە تەواوی ئامێرەکان و بە پێی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکانی دیکە، بەگژ ھەڕەشەی دژی ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی دا بچنەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر جەختی لە پشتیوانی کردن لە ئاسایشتی عێراق و بەردەوامیی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش کردەوە.

سەرپەیڤ