کانونی یه‌که‌م 13, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە 800 هەزارکەس واوەتر چوو

هەواڵدەری روێترز هەواڵی دا ژماری گیان لەدەستداوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە 800هەزارکەس لایداوە .

 

 

لەساڵی ٢٠٢١زیاتر لە چوار سەد و پەنجا هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی توشبوون بە کۆڕۆنا گیانی خۆیانیان لە دەس داوە. هەروەها داتاکانی ناوەندی کۆنترۆڵ وپێشگیری نەخۆشیەکانی ئەمریکا پێشان دەدات ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ساڵی ڕابردوی زایینی ، ٣٨٥هەزارو ٣٤٣کەس بووە.

هەروەها ئەمریکا لە نێوان حەوت وڵاتی سەنعەتی جیهان ، خراپترین دۆخی لە باری مردن وتیاچوون بە هۆی توشبوون بە کۆۆڕۆنا هەیە.

داتا بلاوکراوەکان باس لەوەدەکەن کە سەتی چواردە لە تیاچووانی کۆڕۆنا لە سەرانسەری جیهان ئەمریکیەکان بوونە وسەتی نۆزدە لە حاڵەتەکانی توشبوو بە،م ڤایرۆسە یش لە ئەمریکا ڕاپۆرت دەکرێت.

ئەمریکا بەزوویی لە سنووری پەنجا ملیۆن توشبوو بە کۆرۆنا لە دەسپێکی تەشەنای ئەم ڤایرۆسەوە تێدەپەڕێت.

 

 

سەرپەیڤ