پەسەندکرانی پرۆژە یاسای بەرنگاربوونەوەی ئیسلام ترسێن کردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای بەرنگاربوونەوەی ئیسلام ترسێن کردنی کە بە ھۆی «ئیلھان عومەر»ەوە خرایە ڕوو، پەسەند کرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٢١٩ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٢١٢ دەنگی ناتەبا، بەرنگاربوونەوەی ئیسلام ترسێن کردنی کە بە ھۆی «ئیلھان عومەر»ی نوێنەری موسڵمان و دیموکراتەوە خرایووە ڕوو، پەسەند کرد.
بە پێی ئەم گەڵاڵەیە، نووسینگەیەکی تایبەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێک دێت بۆ چاودێری کردن بە سەر خەباتی دژی ئیسلام ترسێن کردن.
جێگای ئاماژەیە، ھیچ نوێنەرێکی کۆماریخواز دەنگی ئەرێنیی بەم گەڵاڵەیە نەداوە.
بە پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن لە ئەمریکا بە تایبەت بە توند بوونەوەی ئەم بابەتە لە لایەن سیاسەتڤانانی ئەم وڵاتەوە، «ئیلھان عومەر» نوێنەری دیموکرات و موسڵمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ئاراستەکردنی گەڵاڵەیەک، داوای پێکھاتنی ناوەندێکی کرد بۆ ڕاگەییشتنی دادەڤانی بە پرسی ئیسلام ترسێن کردن لەم وڵاتەدا.
«ئیلھان عومەر» پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ئەم ناوەندە ھەموو ساڵاێک لە ڕاپۆرتەکانی مرۆڤ دۆستانەی خۆی دا باسی توندوتیژیی دژی موسڵمانانیش بکات.
ئەم داخوازییە تەنیا چەند حەوتەیەک دوای ئەوە دێت کە ڤیدیۆیەکی «لۆرێن بۆیێرت» نوێنەری کۆماری خوازی ئەنجومەنەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە تیای دا بە ئاشکرا سوکایەتی بە بیوباوەڕی «ئیلھان عومەر» دەکات و وەک ئەندامێکی تاقمە تیرۆریست و توندئاژۆکان دەیناسێنێ.
سەرباری داکۆکیی دیموکراتەکان لەم گەڵاڵەیە،کۆماریخوازان دژایەتیان کردووەو بەدوور لە شرۆڤەیەکی دروستی یاسایی دەزانن.
«گای ڕێشێنتالێر» لە نوێنەرانی کۆماریخوازی ئەنجومەنەکە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو گەڵاڵەیە وتوویەتی: ئەمە ھەوڵێکی حیزبی و بە ھەنگ و پەلەیە لە لایەن دیموکراتەکانەوە.