بەڵێنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ گەورەترین ھەڵمەتی یارمەتی دانی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا
یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانەو ڕێکخستنی فریاگوزاری، بەڵێنی دا کە ھەڵمەتی فریاکەوتن و یارمەتی دانی مرۆڤ دۆستانە لە ئەفغانستاندا لە ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە گەورەترین ھەڵمەت لەم بوارەدا لە سەرتاسەری جیھان و نزیکەی ٢٣ ملوێن کەس دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«مارتین گریفیتس» یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانەو ڕێکخستنی فریاگوزاری دوێنێ چوارشەممە لەپەسەند کرانی بڕیارنامەی ٢٦١٥ی ئەنجومەنی ئاسایشت لەژێر ناوی «ئاسانکاری بۆ یارمەتی دانی ئەفغانستان» پێشوازیی کردو پێی داگرت: ئەم بڕیارە گرینگە ئەنجام گرتنی خێرای ھەوڵی مرۆڤ دۆستانە بۆ پاراستنی گیان و گوزەرانی ئەفغانییەکلن مسۆگەر دەکات.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوێنێ چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگەوە دەنگی ئەرێنییان دا بە بڕیساری ئاسانکاری بۆ یارمەتی دانی ئەفغانستان.
یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانەو ڕێکخستنی فریاگوزاری جەختی لەوە کردووەتنەوە کە، نزیکەی ٦٠ ڕێکخراوەی مرۆڤ دۆستانەی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی خەریکی گەیاندنی یارمەتیی بنەمایی وەک فێرکاری، ئاوو ئاوەڕۆو پشتگریی کشت و کاڵین لە ئەفغانستاندا.