کانونی یه‌که‌م 29, 2021 21:27 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕێز لە ھەوڵەکانی «سەردار سولەیمانی» لە ڕووبەڕوو یوونەوەی داعش دەگرێت

نوێنەری ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ھەمبەر تاوانی قورسی ئەمریکا سەبارەت بە شەھید کردنی «سەردار سولەیمانی» پێی داگرت: کەس بە قەدەر ژەنراڵ سولەیمانی بۆ شکست پێ ھێنانی داعش لە عێراق دا ھەوڵی نەدا.

«میک واڵاس» نوێنەری ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەیامە تویتێرییەکەی نوێنەرایەتیی ئێران لە یەکێتیی ئەورووپا لە دووھەمیت ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: لە کاتێکدا کە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بەرپرسی سەرھەڵدانی داعش و تەیارکردنی تاقمە تیرۆریستەکانن، کەس بە قەدەر ژەنراڵ سولەیمانی بۆ شکست پێ ھێنانی داعش لە عێراق دا ھەوڵی نەدا. کاتێک کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا، ئیدانەکرانی  تاوانە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کوێ بوو؟

نوێنەرایەتیی ئێران لە بەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای بڵاو کردنەوەی کلیپێک لە بارەی سەردغار سولەیمانییەوە نووسی: ئەم پاڵەوانە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا ھەوڵی داو مەتەرێزێکی پتەو بوو لە بەرامبەر پەرەسەندنی توندئاژۆیی و تیرۆریزم.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ