ئافرەتێکی کورد بووبە وەزیری داد و ئاسایشتی حکومەتی نوێی هۆڵندا
«دیلان یەشیلگوێز»ی ئافرەتی کوردی تورکیا بوو بە وەزیری داد و ئاسایشتی حکومەتی نوێی هۆڵندا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هۆڵندا «دیلان یەشیلگوێز»ی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، خه‌ڵکی شاری دێرسیمی کوردستانی تورکیایەو نیشتەجێی هۆڵەندایە کە بڕیارە له حکومه‌تی «مارک روتە»ی سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا پۆستی وه‌زیری داد و ئاسایشتی ئەم وڵاتە وەربگرێت.
«دیلان یەشیلگوێز» سه‌ر به پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (FFD)یە و پارته‌که‌ی به‌شدارێکی سه‌ره‌کییه له کابینه‌ی نوێی «مارک روتە» و بڕیاره ١٠مانگی ١ی ٢٠٢٢ده‌ست به‌کاربێت.
«دیلان یەشیلگوێز» لە ١٨ی (حوزەیران/٦)ی ١٩٧٧ له خێزانێکی بە بنەچە کوردی شاری دێرسمی کوردستانی تورکیا له‌دایک بووه، ئه‌و هه‌ر لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵندا و له نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧بووه‌ته ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەمسته‌ردام.