ئاگر 30 هەزار کەسی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا ئاوارەکرد
له ویلایه‌تى کۆلۆرادۆی ئه‌مریکا ئاگرێکى گه‌وره که‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌که زیاتر له 30 هه‌زار که‌س ماڵه‌کانیان چۆڵکردووه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاکان، به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێکى گه‌وره له دارستانه‌کانى ویلایه‌تى کۆلۆرادۆی ئه‌مریکا زیاتر له 30 هه‌زار که‌س ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشتووه و 28 هێکتار زه‌ویش به ته‌واوه‌تی سووتاون.
ئاگرەکە هه‌زار و 200 ماڵیشی سووتاندووە و به‌هۆی خێرایی باوه ئاگره‌که گه‌یشتوه‌ته نزیکی 169 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا، ئه‌وه‌ش وایکردووه ئاگره‌که کۆنترۆڵنه‌کرێت و هاوڵاتییانى نزیک له دارستانه‌که‌ش ماڵه‌کانیان بهجێبهێڵن.
هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌که‌وه تیمه‌کانى ته‌ندروستی نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌سیان له شارۆچکه‌کانی لوسڤاڵی و سوپریۆر ئاگادارکراونه‌ته‌وه، که ماڵه‌کانیان چۆڵبکه‌ن.
لاى خۆیه‌وه تیمی فریاگوزاری ویلایه‌تى کۆلۆرادۆ ڕایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ که‌سێک به‌هۆی ئاگره‌که‌وه گیانیلەدەستنەداوە و که‌سیش بریندارنه‌بووه، به‌ڵام زیانێکی گه‌وره به ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌که‌یان گه‌یشتووه.