بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت براوەی شەڕی ئەفغانستان
رۆژنامەیەکی ئەمریکایی لەقاویدا بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت لەماوەی ٢٠ ساڵ شەری ئەمریکا لە ئەفغانستان سەدان ملیار دۆڵاریان وەدەستهیێناوە.
ڕۆژنامەی ئەمریکایی" وال ستریت ژورناڵ" ٣١ دیسەمبەر لە ڕاپۆرتی تازەی دا ،لەشکەر کێشی ٢٠ ساڵەی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بە تیکشکاو زانی و ڕاشیگەیاند بەڵیندەرانی کەرتی تایبەت براوەی سەرەکی ئەم شەڕە بوون.
لە نووسراوەی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییەدا هاتووە کە بازەرگانێکی کالیفۆرنیایی کە لە قرقیزستان قاوەخانەیەکی هەبووە، بە سەرنج لە ڕەوشی ئەفغانستان بازرگانیی ماددەی سووتەمەنی خستە ڕێ و ملیاردان دۆڵاری بەدەستھێنا .
وال ستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتی دا، لەبەرهەمهێنەرانی چەک تا کارئافەرینان، هەموو لە شەری ئەفغانستان سوودیان بردووە و ملیاردان دۆڵاریان دەستخستووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پەلامارەکانی ١١ سیپتەمبەری ٢٠٠١ و ڕۆیشتنی ناتۆ بە ڕێبەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان، سپاردنی گرێبەستە سەربازییە پر خەرجیه کانی پینتاگۆنی تا ١٤ تریلیون دۆڵار زیاترکرد و بە درێژەی شەڕ لە ئەفغانستان و عێراق، دەرفەتگەلیکی بۆ ئەم بازارە پڕ لە سوود و قازانجە بەدی هێنا.