کانونی دوھەم 20, 2022 21:13 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و  ڕووسیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ ھاوتای ڕووسیی خۆی دیداری کردو سەبارەت یە گرینگترین بابەتی دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەوە وتووێژیان کرد.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان»وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ دیداری کرد.

لەم دیدارەدا وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرە سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیرییەکانیان لێکدایەوە.

بابەتی گرینگی ناوچەیی و نێونەتەوەییش لەو تەوەرانەی دیکەی دیدارەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان و لاڤرۆف بوو.

وەزیری دەرەوەی ڕووسا لەم دیدارەدا لە بارەی گرینگایەتیی گەشتەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی » سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ مۆسکۆش وتی: یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ گرینگایەتییەکی باڵای ھیەیە.

لاڤرۆف بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات دانوستانێکی تێروتەسەلیان ھەبووە، بەرنامەی ئەو گەشتەی بە چڕوپڕ باس کردو  تیشکی خستەسەر لێدوانەکەی ڕەییسی لە دومای ڕووسیا.

سەرپەیڤ