خۆپیشاندانی دوبارەی خەڵکی بەلژیک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بەرتەسکییە کۆرۆناییەکان
کانونی دوھەم 31, 2022 08:55 Asia/Tehran
خەڵکی بەلژیک رۆژی یەکشەممە دووبارە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بەرتەسکییە کۆرۆناییەکان هاتنەسەر شەقامەکان.
دەوڵەتی بەلژیک لەم دواییەدا هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ژماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە، سەرلەنوێ بەرتەسکییەکانی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ڕەچاو کردووە. ئەو کردەی دەوڵەتی بەلژیک بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵکی ئەو وڵاتە بووەتەوە.
ناڕازییانی بەلژیکی رۆژی یەکشەممە بە ئیمزای تومارێک خوازیاری هەڵوەشانی دەوڵەتی ئیئتلافی ئێستا بە سەرۆک وەزیریی ئەلەکساندر دی کرۆ بوون.
بەپێی دوائاماری ماڵپەڕی راگەیاندنی "ڤۆرڵد ئۆ میترز" تائێستا سێ ملوێن و پەنجاو پێنج هەزار و٩٢٥ کەس لە بەلژیک تووشی کۆرۆنا بوونە کە لەو ژمارەیە 28 هەزار و 957 کەس گیانیان لەدەستداوە .