هەڵمەتی رزگارکردنی کوڕیژگە مەغریبیەکە هەروا بەردەوامە
هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو منداڵەی کەوتووەتە ناو بیرێکەوە لە مەغریب پێدەنێتە ڕۆژی چوارەمییەوە، بەپێی تیمەکانی بەهاناوەچوون چەند مەترێکی کەمیان ماوە بۆ گەیشتنە منداڵەکە.
میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەووە، ڕۆژی سێشەممە لە لایەن دایک و باوکی منداڵێکەوە بەناوی ڕەیان تیمەکانی فریاگوزاری له رووداوه‌که ئاگه‌دار ده‌کرێنه‌وه و بۆ رزگارکردنی منداڵه‌که، ئەوانیش دەستبەجێ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکەو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕزگاری بکەن، بەڵام ماوەی 72 کاتژمێرە نەتونراوە رزگار بکرێت که تاوه‌کوو ئێستا منداڵه‌که زیندووه و تیمه‌کانی فریاگوزاری ئۆکسجینی پێویستیان بۆ دابین کردووه.
باسلەوەشکراوە، ''به‌هۆی ته‌سکی بیره‌که و قوڵیه‌که‌یه‌وه نه‌تواندراوه رزگار بکرێت بۆیه تیمه‌کان په‌نایان بۆ هه‌ڵکۆڵینی ته‌نیشت بیره‌که بردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به قوڵایی پێویست و منداڵه‌که رزگاربکرێت.''
هاوکات، ''رووداوه‌که له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بیه‌کان کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵک به هاشتاگی #ره‌یان رزگار بکه‌ن داوای به‌هاناوه‌چوونی منداڵه‌که ده‌که‌ن.''