وشداری یونیسێف لەحاند خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداری دا لەحاند دەرئەنجامەکانی دەستپێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن و ئاوارەبوونی بەربڵاوی بنەماڵەکان.
سنووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن بنەماڵەیەکی زۆر ئاوارەبوونە، زیاتر لە ١٠٤ هەزار کەس کە زیاتر لە ٥٧ هەزاریان منداڵن ، تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاوارەبوون. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕ لە پارێزگاکانی تەعز، حودەیدە و مەئاریب، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی سەرەکی بۆ منداڵانی ئەستەم کردووە. هەر لەم ماوەیەدا ٢٦ دامەزراوەی تەندروستی پەکیان کەوتووە و ٢٤٣ قوتابخانەش داخراون یان چالاکی خوێندیان تێیاندا ڕاگیراوە، کە ئەوەش کاریگەری نگەتیڤی لەسەر نزیکەی ١٣٧ هەزار خوێندکار هەبووە. یونیسێف دەڵێت، پێش پەرەسەندنی شەڕەکەی ئەمدواییە، نزیکەی ١٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵی یەمەنی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەبووە و بەملیۆنان منداڵیش تووشی بەدخۆراکی و بێوەری بوون لە ئاوی پاک و چاودێری تەندروستی بوونە.