یەکێتی ئەفریقا ئەندامیەتی چاوەدێریی ڕژیمی زایۆنی هەڵپەسارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405215-یەکێتی_ئەفریقا_ئەندامیەتی_چاوەدێریی_ڕژیمی_زایۆنی_هەڵپەسارد
یەکێتی ئافریقا ئەندامیەتی چاوەدێریی ڕژیمی زایۆنی هەڵپەسارد ولەم پیوەندییە لیژنەیەک بریتی لە سەرانی ٧ وڵات لەوان جەزاییر پێکهات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2022 04:49 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئەفریقا ئەندامیەتی چاوەدێریی ڕژیمی زایۆنی هەڵپەسارد

یەکێتی ئافریقا ئەندامیەتی چاوەدێریی ڕژیمی زایۆنی هەڵپەسارد ولەم پیوەندییە لیژنەیەک بریتی لە سەرانی ٧ وڵات لەوان جەزاییر پێکهات.

 

 کەناڵی دەنگوباسی ئەلمەیادین لە شوێنی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی یەکێتی ئافریقا کە لە ڕۆژی رابردووەوە بە میوانداریی ئادیس ئابابا پێتەختی  ئێتیۆپیا دەستپێکراوە، هەواڵیداوە کە ئەم یەکێتییە دەوری ئیسرائیلی وەکوو ئەندامی چاوەدێرهەڵپەساردووه .

 ٢٢ـئ ژوئییەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە "ئادماسو ئالالی" بالوێزی ئەم ڕژیمە لە ئیتیۆپیا، نامەی مانەوەی خۆی وەکوو چاودێر پیشکەشی یەکێتی ئافریقا کردووە.

 میدیا عەرەبییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ٧ وڵاتی عەرەبی ناڕەزامەندی خۆیانیان لە حەنای بریارەکەی یەکێتی ئافریقا لەمەر پێشکەشکردنی پۆستی چاوەدێری بە ڕژیمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە و ئەمە هەڵوێستێکە  کە یەکێتی وڵاتانی عەرەبی پشتگری لێکردووە.

 بەرلەمەیش ڕژێمی زایۆنی لە ڕێکخراوەی یەکێتی ئافریقا پلەی چاوەدێڕی دەستخستبوو، بەڵام دوای هەڵوەشێندرانیی ئەم ڕیکخراوەیە لە ساڵی ٢٠٠٢ و گۆڕدرانی بە یەکێتی ئافریقا،هەوڵەکانی ئەم رژیمە بۆ بەردەوامی ئەندامبوونیی وەکوو چاودێر بێ ئاکام بووە.