‌ ئەمڕۆ دوشەممە ، نرخی نەوت 95 دۆڵاری تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405402-ئەمڕۆ_دوشەممە_نرخی_نەوت_95_دۆڵاری_تێپەڕاند
‌ ئەمڕۆ دووشەممە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت (٩٥) دۆلارى تێپەڕاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 12:17 Asia/Tehran
  • ‌ ئەمڕۆ دوشەممە ، نرخی نەوت 95 دۆڵاری تێپەڕاند

‌ ئەمڕۆ دووشەممە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت (٩٥) دۆلارى تێپەڕاند.

 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩٥ دۆلارو ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و یەک سەنت بوو.

لە دوا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاس، ئەو رێکخراوە جارێکی تر بڕیاریدا لەسەر زیادکردن بڕێکی کەم لە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کە ئەویش ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، هاوکات داخوازی لەسەر نەوت و بارگرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بارگرژی کەنداو لە نێوان حوسییەکان و ولآتانی عەرەبی کەنداودا، هەموویان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.