شوبات 15, 2022 22:56 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی بانگەشەی ڕۆژئاوا لە بارەی ھێرشی شیمانەیی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بانگەشەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکای لە بارەی ھێرشی شیمانەیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دیمیتری پسکوف وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواو بە تایبەت ئەمریکا لە بارەی ھێرشی شیمانەیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەو قسانە بە گاڵتە دەزانێ.

لە ماوەی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەرەوە میدیاکانی ئەمریکا وێڕای ئاماژە کردن بۆ جێگیر بوونی نزیکەی سەدھەزار چەکداری ڕووسی لە سنووری ئۆکرانیا، کەش سازی لە بارەی ھێرشی شیمانەیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیایان دەست پێ کردووەو بوونەتە ھۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزی لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا.

بەڵام ڕووسیا لە ئاراستەی کەم کرانەوەی ئەو ئاڵۆزییانە ھێندێک پێشنیاری لە ئاراستەی دەستەبەریی ئاسایشت لە لایەن ڕۆژئاواییەکان بۆ ڕووسیا لەوانە پەرە پێ نەدانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی بەرەو لای سنوورەکانی ئەم وڵاتەو کشانەوەی ھێزەکانی ناتۆ لەم ناوچەیە ھێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ