پێداگریی «عیمران خان» لە سەر بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان
سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوای بە فەرمی ناسرانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستانی کرد لە ڕێگای ڕەوتێکی بە کۆمەڵەوە.
تاقمی تالیبان کە لە ١٥ی ئوتی ٢٠٢١ەوە دەستەڵاتی لە ئەفغانستاندا بە دەست گرتووە، بەڵێنی داوە کە دەوڵەتێکی گشت داگر لەم وڵاتەدا پێک بێنێ، بەڵام ئەم ھەنگاوە ھێشتا وەدی نەھاتووە.
کۆمەڵگای جیھانی بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی تالیبانی بەستووەتەوە بە پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگرو ڕەچاو کردنی بابەتگەلی ھاوپەیوەند بە مافی مرۆڤەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم ، «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی تالیبان دەبێ لە ڕێگای ڕەوتێکی بە کۆمەڵەوە ئەنجام بگرێت، وتیشی: ئەگەر پاکستان بە تەنیایی ھەنگاو ھەڵبگرێت، گوشارێکی نێونەتەوەیی زۆرمان دەخرێتە سەر.
«عیمران خان»وتیشی: لەگەڵ ئەمەش دا تاکە ڕێگای بەردەم بۆ تەندروستی و ھێوریی ملوێنان شارومەندی ئەفغانستان ئەمەیە کە تالیبان درەنگ یان زوو بە فەرمی بناسرێت، چونکو لە ئێستادا ھیچ جێگرەوەیەکی دیکەی بۆ نییە.