ڕاوێژی دوولایەنەی دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405504-ڕاوێژی_دوولایەنەی_دانوستانکاری_باڵای_ئێران_و_ڕێکخەری_یەکێتیی_ئەورووپا_لە_ڤییەنا
لە درێژەی ڕاوێژەکانی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا، دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2022 19:17 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی دوولایەنەی دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا

لە درێژەی ڕاوێژەکانی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا، دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

«عەلی باقریی کەنی» سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئینریکە مۆرا» ڕێکخەری ئەورووپی وتووێژەکان، ڕۆژی ھەینی لە ڤییەنا پێکەوە دیداریان کردو سەبارەت بە پاشماوەی بابەتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەش دانوستانکاری باڵای ئێران و نوێنەرانی ھەر سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە ڤییەنا پێکەوە وتووێژیان کرد.

ڕاوێژەکان لە ھوتێل «کوبورگ»ی شاری ڤییەنا لە چوارچێوەی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لە نێوان ئێران و تاقمی چوارو یەک و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا خەریکە بەڕێوە دەچێت.