ڕۆژی چوارشەممە، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر باسی وتووێژە چڕو پڕەکانی لەگەڵ «عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد.
ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران و بەرپرسی ڕێکخستنی بەرجام دیدارو وتووێژیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : بڕیارنەدانی سیاسی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەمپەری ئێستای گەییشتن بە ئەنجامی کۆتایی لە ڤیەنایە و بۆ ئێمە بەرژەوەندی ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان یەکەمایەتییە.
لە درێژەی ڕاوێژەکانی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا، دانوستانکاری باڵای ئێران و ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤییەنا ھەروەھا باسی نسکۆیەکی چەند ڕۆژەی دانوستانەکانی کرد.
دانوستانکاری باڵای ئێران لە یەکەم ڕاوێژی چڕوپڕی دبپلۆماسیانەی لە چوارچێوەی قۆناغی دووھەمی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دیداری کرد.
دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژە ناڤۆکییەکان، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پێشکەوتنی دانوستانەکان نووسی: دوای نسکۆیەکی چەند ڕۆژە لە سەر دانوستان بەردەوام دەبین.
ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕایگەیاند: تەواوی لایەنەکان ھەستێکی تازەیان بۆ بووژاندنەوەی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە ھەیە.
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وێڕای ڕاگەباندنی ھەواڵی کۆتایی ھاتنی کۆبوونە٩وەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتی: کۆبوونەوەکە کورت و ئەرێنی بوو.
دانوستانکاری باڵای ئێران بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبستی ھەڵگیرانی بایکۆتە ناڕەواکان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە ڤییەنا پێتەختی نەمسا.