شوبات 23, 2022 13:38 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە کابۆل

وەرزشوانانی ئەفغانییش وەک شارومەندانی دیکەی ئەفغانستان کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە مەڕ دزینی سامانی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ھاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری، ھەژاری و برسیەتی لە ئەفغانستان، جیا لە دەست گرتن بە سەر دارایی ئەم وڵاتە، بەشێک لە سامانی خەڵکی ئەفغانستانی بە بیانووی سەندنی زیانبایی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ زەوت کرد.

ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا ناڕەزامەندیی بەربڵاوی چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئەفغانستانی لێ کەوتەوە. ھەر لە بەر ئەمەش دەستەیەک لە لاوان و وەرزشوانانی ئەفغان ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە کابۆل داوایان لە ئەمریکا کرد کە، سامانی جەماوەری ئەفغانستان ئازاد کات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پڕێس، وەرزشوانان و لاوانی ئەفغانستان بڕیارنامەی ئیدانەکرانی ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ دزینی سامانی جەماوەری ئەفغانستانیشیان لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کابۆل دا خوێندەوەو ئەو کارەی ئەمریکایان بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

سەرپەیڤ