روسیا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڤیتۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405682-روسیا_بڕیارنامەی_ئەنجومەنی_ئاسایشی_ڤیتۆ_کرد
روسیا بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەسەر شەرمەزار کردنی پەلامار بۆسەر ئوکراین ڤیتۆ کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 04:44 Asia/Tehran
  • روسیا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڤیتۆ کرد

روسیا بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەسەر شەرمەزار کردنی پەلامار بۆسەر ئوکراین ڤیتۆ کرد .

 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەوە دوھەمین دانیشتنی لوتکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەم حەوتەیەدایە .

لە دەنگوەرگرتنی بڕیارنامەی شەرمەزارکردنی ھێرشی روسیا بۆسەر ئوکراین ، 11 ئەندام لە 15 ئەندامی ھەمیشەیی و ناھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی ئەرێیاندا و تاکە یەک وڵات ( روسیا) دەنگی نا ی دا و سێ وڵاتی چین و ھیندستان و ئیمارات دەنگی بێلایەنییاندا .

شیاوی ئاماژەیە روسیا سەرۆکایەتی ئەم دەورەی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆدایە .

لەسەر شەڕی ئوکراین ، دەنگوباس باسی کەوتنی کیەفی پیتەختی ئوکراین دەکەن .