لە کیەڤی پایتەختی ئۆکراین شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستیپێکرد
شوبات 26, 2022 08:06 Asia/Tehran
ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکراین بەردەوامی هەیە و بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناو کیەڤی پایتەختی ئۆکراین دەستیپێکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، دەنگی تۆپباران لە چەند ناوچەیەکی چڕ دەبیسترێت، بەڵام ئاڕاستەکانیان نەزانراوە، تائێستاش شەڕ نەگەیشتووەتە ناوەندی پایتەختی ئۆکراین.
لای خۆیەوە جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند"بەهۆی ئەوەی بەرەوپێشچوونی هێزەکانی رووسیا بەردەوامی هەیە، دەتوانین بڵێن کەوتنی کیەڤ ئەگەرێکی راستەقینەیە".
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا دەستپێکردنی هێرشی بۆسەر خاکی ئۆکراین ڕاگەیاند و لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانی روسیا چەندین ناوچەی ئۆکراینیان کۆنترۆڵکرد.