دژایەتی کردنی زلێنسکی لە گەڵ دانوستانی کیەڤ و مسکۆ لە بێلاڕوس
وتەبێژی کۆشکی کرملین باسی دژایەتی کردنی سەرۆکی ئۆکراین دەکات لە گەڵ دانوستانی کیەڤ و مسکۆ لە بێلاڕوش .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی سەرۆک کۆماریی روسیا رایگەیاند بە پێی رێککەوتنی ئەنجامدراو شاندێکی روسی پێکھاتوو لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە ، وەزاڕەتی بەرگریی و بەشەکانی دیکە لەوان سەرۆک کۆماریی ، بۆ دانوستان لە گەڵ ئۆکرانیەکان چووەتە بێلاڕوس .
پسکۆڤ وتیشی : ئێمە ئامادەی دانوستان لە گەڵ ئۆکراین لەشاری گومێلین .
ڤلادیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینیش لە وڵامی ئەم لێدوانانەی کرملین دا رایگەیاند ئامادەی وتووێژ لە خاکی بێلاڕوس دا نیە .
زلێنسکی بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر روسیا لە خاکی بێلاڕوسەوە ھێرشی نەدەکردە سەر ئۆکراین ، دانوستان لە مینسک ئەنجام ئەبوو ، گوتی : ئێمە ئامادەی دانوستان لە وڵاتانێکین کە دژبەری ئێمە نین .
تا ئێستا تورکیا و کۆماری ئازەربایجان ئامادەیی خۆیان بۆ میوانداریکردنی وتووێژی نێوان روسیا و ئۆکراین راگەیاندووە .