رەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە گەڵ بەڕێوەچوونی دانیشتنی بەپەلەی کۆمەڵی گشتیی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ئۆکراین
شوبات 28, 2022 07:43 Asia/Tehran
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی بە کۆبوونەوەیەک ، دەنگیدا بە بەڕێوەچوونی داینشتنی بەپەلەی کۆمەڵی گشتیی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ئۆکراین .
دانیشتنەکەی ئێوارەی یەکشەممەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای ئەمریکا و ئاڵبانی بەڕێوەچوو . روسیا کە لە ریزی 5 وڵاتی خاوەنی مافی ڤیتۆی ئەنجوومەنی ئاسایشە و مافی ڤیتۆی هەیە ، لەم دانیشتنەدا نەیتوانی ماڤی ڤیتۆ بەکاربێنێ .
لەو دانیشتنەدا 11 وڵات لە 15 وڵاتی ئەم ئەنجوومەنە دەنگیاندا بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمەڵی گشتیی .
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر دەی سەر لەبەیانی بە کاتی نیۆیۆرک ، کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبێتەوە .
هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین تادێ رووبەڕووی ئیدانەی زیاتری وڵاتان دەبێتەوە .