ئادار 22, 2022 11:12 Asia/Tehran
  • زلێنێسکی جارێکی تر خوازیاری دیدار لەگەڵ پوتین بوو

«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا جارێکی تر خوازیاری دیدارو وتووێژی ڕاستەخۆ بوو لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا.

بەپێی ڕاپۆرتی بەیانیی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «زلێنێسکی» لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا وتی: دیدار لەگەڵ پوتین بە مەبەستی تێگەییشتن لە ھەڵوێستی ڕووسیا بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ پێویستە.

وتیشی: من پێم وایە بەبێ ئەم دیدارە ناکرێ بە شێوەیەکی تۆکمەوتەواو لەوە تێ بگەین کە ڕووسەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بە نیازن چیبکەن.

«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا  لە وتەگەلێکی دیکەدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە وتی: ئەم وڵاتە قەت ملکەچی ھیەڕەشەوگوڕەشەکانی ڕووسیا نابێت و شارەکانی ئۆکرانیا داگیرکرانی خۆیانیان لە لایەن ڕووسیاوە پێ قەبووڵ ناکرێت.

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا پێشتریش ھەر داوای دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ «پوتین»ی کردبوو.

سەرپەیڤ