ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سزای لەسەر ماری جوانا لابرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406749-ئەنجوومەنی_نوێنەرانی_ئەمریکا_سزای_لەسەر_ماری_جوانا_لابرد
پرۆژە یاسای سزاسڕینەوە لەسەر ماری جوانا بە 220 دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر 204 دەنگی نا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2022 08:47 Asia/Tehran
  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سزای لەسەر ماری جوانا لابرد

پرۆژە یاسای سزاسڕینەوە لەسەر ماری جوانا بە 220 دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر 204 دەنگی نا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا .

بە پێی راپۆرتی یورۆنیوز ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی ھەینی لە سەر ئاستی فێدڕاڵ سزای لەسەر ماری جوانا لابرد . 

ھەڵبەت دوور دەنوێنێ ئەم پرۆژە یاسایە ببێ بە یاسا چونکە ئەگەری پەسەند کرانی لە ئەنجوومەنی پیران دا کەمە .

تێکڕای دیموکراتەکان جگە لە دوو کەس داکۆکیان لەم پرۆژەیە کرد ، لە کاتێک دا کە تەنیا سێ کۆماریخواز داکۆکیان لێکرد . 

ئەم کارە دادگاکانی فێدڕاڵ مولزەم دەکات سزاکانی پێشووی بە ھۆی ماری جوانا ھەڵوەشێنن . 

کۆماریەکان کە دژایەتیی ئەم پرۆژە یاسایە دەکەن دەڵێن ماری جوانا دەرمانێکی دەروازەییە کە دەبێتە ھۆی دەکارھێنانی زیاتری مادە بەنگیەکان و مادە مەترسیدارەکانی دیکە .