نیسان 07, 2022 14:18 Asia/Tehran
  • عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، ھەڵکوتانە سەر مامۆستایانی ئایینی نیشانەی دۆش دامانی تیرۆریستانە

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان ھەڵکوتانە سەرمامۆستایانی ئایینیی لە مەشھەدی پیرۆزی بە نیشانەی دۆش دامانی تیرۆریستان زانی.

«عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێرای ئیدانەکردنی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سێ مامۆستا ئایینی لە گڵکڵی پیرۆزی ڕەزەوی لە مەشھەدی پیرۆز ڕایگەیاند: ئەم ھێرشە نیشانەی ئاشکرای دۆش دامان و لێ دەستەڵاتی تیرۆریستانە.

«عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و ھادەردی لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕش و جەماوەری ئێران وتیشی: دوژمنان بە نازی تێکدان و ئاڵۆزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ئێران و ئەفغانستانن.

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان وتیشی: ڤێندێک ھەوڵیان دا بەو ھێرشە تیرۆریستییە، کەشی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئەفغانستان ئاڵۆز کەن کە بەختەوەرانە بە ھەڵوێستی گونجاوی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم پیلانانە دامزکایەوە.

«عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، جەماوەری ئەفغانساتان لایەنگری ئاشتیی، یەکتر قەبوڵ کردن و ژیانی ئاشتی خوازانەن لەگەڵ خۆیان و لەگەڵ خەڵکانی دیکەش.

سەرپەیڤ