وشداری دانی سەرۆک کۆماری مەکسیک لە بارەی گەڕانەوە بۆ سەردەمی شەڕی سارد
سەرۆک کۆماری مەکسیک لە بارەی گەڕانەوە بۆ سەردەمی شەڕی سارد بە بیانووی شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی پرنسا لاتینا، «ئاندرێس ئۆبرادۆر» سەرۆک کۆماری مەکسیک لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە داخوازیی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نوێنەرانی مەکسیکی کە لە تاقمی دۆستایەتیی مەکسیک_ ڕووسیادا ئەندامن، ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوە دەربڕی گەڕانەوە بۆ شەڕی ساردە لە ساڵانی نێوان ١٩٤٧ ھەتا ٩١١٩ی زایینی.
سەرۆک کۆماری مەکسیک گەڕانەوە بۆ سەردەمی شەڕی ساردی بە گەڕانەوە بۆ «سەردەمی ئازاردان و تەریک خستنەوەو دەستەڵاتخوازی و چەوسانەوە ناوبرد.
ئۆبرادۆر ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە دیدار لە نێوان نەیارانی مەکسیک لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەت ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئارادایە بەڵام ئێمە ڕێز لە ھەمووان دەگرین.
سەرۆک کۆماری مەکسیک وێڕای پێداگری لە سەر ھەڵوێستی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر شەڕی ئۆکرانیاش لەمەڕ چارەسەریی کێشەکە لە ڕێگای وتووێژو دانوستانەوە، باسی کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی کرد بە تەوەرەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئۆکرانیا لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو.