بایدێن پەلاماری موشەکیی سەر وێستگەی شەمەندەفەر لە ئۆکراینی تاوانی جەنگ زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406878-بایدێن_پەلاماری_موشەکیی_سەر_وێستگەی_شەمەندەفەر_لە_ئۆکراینی_تاوانی_جەنگ_زانی
جۆ بایدێن سەرۆکی ئەمریکا پەلاماری موشەکیی بۆسەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک لە ئۆکراینی کە بووە ھۆی کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی بە ( تاوانێکی سامناکی دیکە لە لایەن روسیا) ناوبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 03:01 Asia/Tehran
  • بایدێن پەلاماری موشەکیی سەر وێستگەی شەمەندەفەر لە ئۆکراینی تاوانی جەنگ زانی

جۆ بایدێن سەرۆکی ئەمریکا پەلاماری موشەکیی بۆسەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک لە ئۆکراینی کە بووە ھۆی کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی بە ( تاوانێکی سامناکی دیکە لە لایەن روسیا) ناوبرد .

بایدن رۆژی ھەینی بە کاتی خۆجێیی لەسەر توویتەر نووسی : ئێمە ھاوکات لە گەڵ بە دیکۆمێنت کردنی ھەنگاوەکانی روسیا ، لە ھاوپەیمانان و شەریکانی خۆمان بۆ لێکۆپینەوە لە بارەی ئەم پەلامارە داکۆکی و روسیا وڵامدەر دەکەین . 

ئۆکراین روسیا تاوانبار دەکات بە دەکارھێنانی بۆمبی ھێشوویی لە وێستگەی کراماتورسک کە لە ئەنجام دا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە . 

رێکخراوی نەتەوەکان حەوتەی رابردوو  رایگەیاند ئیدعای بڕواپێکراوی پێگەیشتووە لەمەڕ ئەوەی کە روسیا لانیکەم 24 جار بۆمبی ھێشووی لە ناوچە پڕحەشیمەتەکانی ئۆکراین دەکار ھێناوە .