نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406933-نرخی_نەوت_بەڕێژەیەکی_بەرچاو_بەرزبووەوە
‌ ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

‌ ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٢ دۆلار و ٣٥ سێنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ سێنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٧ دۆلار و ٨٤ سێنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلارو ٣ سێنت مامەڵەی پێوە دەکرا. 

بەرزبوونەوەی بەهای نەوت پەیوەندی بە تێکچوونی هاوسەنگی بازاڕی نەوتەوە هەیە، بەهۆی شەڕی روسیا لە دژی ئۆکرانیا و نەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ.