نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی پەنابەران لە لایەن ئینگلیس بۆ رواندا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407091-نەتەوە_یەکگرتووەکان_ناردنی_پەنابەران_لە_لایەن_ئینگلیس_بۆ_رواندا_پێشێلکردنی_یاسای_نێودەوڵەتیە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پلانی ئینگلیستان بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2022 12:25 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی پەنابەران لە لایەن ئینگلیس بۆ رواندا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە‌

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پلانی ئینگلیستان بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی ناردنی پەنابەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ رواندای ئەفریقا بە "خۆدزینەوە" لە بەرپرسیارێتی ناودەبات و دەڵێت، ئەو هەنگاوەی بەریتانیا قبووڵکراو نییە. 

ئەوە لەکاتێکدایە، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا فەرمانێکی وەزاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەی حکومەت دەرکردووە. 

جیڵیان تریگس، جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکدا ئیدانەی ئەو هەوڵەی بەریتانیای کرد و بە "خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارێتی" ناویبرد و وتیشی، "ئەوە جێگەی پەسندکردن نییە."

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پرۆژەی راگێندراوی ئینگلیس بۆ ناردنی بە تۆبزیی پەنابەرانی دانیشتووی ئەم وڵاتە بۆ رواندای خۆدزینەوە لە بەڵێن و بەرپرسایەتی نێودەوڵەتیی زانی . 

بە گوێرەی ئەو پلانەی بەریتانیا، هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لە 1ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە روویان لەو وڵاتە کردووە، دەنێردرێنە رواندای رۆژهەڵاتی ئەفریقا. حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە گواستنەوەی پەنابەران دەکەن.