ھەڵکشانی ژمارەی بریندارانی ناڕەزامەندییەکانی سویید
پۆلیسی سویید باسی بریندارکرانی پتر لە ٤٠ کەسی کردووە ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی توندوتیژییەکان دوابەدوای سوکایەتی کران بە قورئانی کەریم لە چەندین شاری ئەم وڵاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، پۆلیسی سویید ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پۆلیسی سویید دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی ئەو توندوتیژییەی کە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە چەندین شاری ئەم وڵاتە دوابەدوای سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز سەری ھەڵداوە گەییشتووەتە ٤٠ کەس کە ٢٦ کەسیان یەربە ھێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەن
لەم توندوتیژییانەدا زیاتر لە ٤٠ کەس لەوانە چەندین تازە لاویش بە تەمەنی یاساییش نەگەییشتوون لە شارەکانی مالمۆ، ئۆربرۆ و گردوپەڕی شاری ستۆکھۆڵم ڕاپێچ کراون.
ئەم توندوتیژییانە دوای ئەوە دێت کە سەدان کەس لە ناڕازییان ڕۆژی یەکشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەریڕین بەرامبەر بە ھەنگاوی دژە ئیسلامی لە سوییدو کردارەکەی «ڕاسموس پالودان» سەرۆکی بزوتنەوەی ڕاست لایەن و دژە ئیسلامی ناسراو بە «ھێڵی پتەو» لەمەڕ سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە شاری «نورکۆپینگ» لە گردوپەڕی ستۆکھۆڵم گرد بوونەوە.