لە دەریای نێوەڕاست ، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن
نیسان 25, 2022 03:15 Asia/Tehran
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی چوار بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 20 کۆچبەر لەنێوان گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووندان.
میدیاکانی تونس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتوون بەهۆی بارودۆخی جیاجیاوە.
بەهۆیەوە تەرمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و 10ی دیکە لە ڕیزی بێسەروشووێنبوواندان.
قوربانییەکان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقین، وەک ئەوەی میدیاکان ئاماژەیان پێداوە و ڕوونیانکردەوە، 233 کەسی دیکە لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکراون کە تونسی و مەغریبی و خەڵکی وڵاتانی ئەفریقییان تیایە.
هاوکات ئاشکراکرا کە یەکەکانی وشکانی و دەریایی هەرێمی پاسەوانی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست 10 پرۆسەی کۆچی نایاساییان لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی سفقاس پوچەڵکردووەتەوە.