پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرخۆدان لەلایەن سیاسەتمەدارە دوورخراوەکانی ئەفغانستان
سیاسەتمەدارە دوورخراوەکانی ئەفغانستان پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرخۆدانی نیشتمانییان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتداگیر راگەیاند.
ژمارهیهک له لەشکەریانی پێشووی ئهفغانستان و سیاسهتمهداران که ئێستا له ھەندەرانن، ڕۆژی پێنجشهممه پێکهێنانی ئهنجومهنی باڵای بهرخۆدانی نیشتیمانییان ڕاگهیاند و داوایان له تاڵیبان کرد حکومهتێکی ههمهلایهنه پێکبهێنێت بۆ ڕێگریکردن له شهڕی ناوخۆ.
ئاژانسی فرانس پرێس لە کابولەوە بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە لە ئەنقەرە نزیکەی ٤٠ سیاسەتمەداری ئەفغانستانی لەسەر بانگهێشتی عەبدولڕەشید دوستۆم جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە تورکیا کۆبوونەتەوە . ئەو کەسانە دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا بەرەو تورکیا هەڵاتوون.
بەپێی بەیاننامەیەک کە رۆژی پێنجشەممە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس نێردراوە، بەشداربووان رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی "ئەنجومەنێکی باڵای بەرخۆدانی نیشتمانی" کە ھەوڵ ئەدات بۆ خۆشکردنی رێگا بۆ رزگارکردنی ئەفغانستان.