ئەلبانیا بوو بە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش
حوزهیران 01, 2022 23:35 Asia/Tehran
ئەلبانیا لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی مانگێک بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە مانگەکانی ژانویە، شوبات، ئادار، نیسان و مای ٢٠٢٢، بەڕیز نەرویژ، ڕووسیا، ئیمارات، بەریتانیا و ئەمریکا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیان کردووە.
هەروەها بەرازیل لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەورەییە و یەک مانگ دەخایەنێت و سەرۆکی شاندی نوێنەایەتی هەر وڵاتێک بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ناسراوە.
پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بریتین لە روسیا، چین، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، کە دەسەڵاتی ڤیتۆیان لەسەر ئەنجوومەنی ئاسایش هەیە.